TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی سپی : ئێمە لە هەموو خاڵەکاندا لەگەڵ عەرەبستان هاوڕا نین ، بەڵام لە شەریکایەتیمان بەردەوامین

سارا
Yazar
📅 06 Nisan 2023 13:26
پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی : ئێمە لە هەموو خاڵەکاندا لەگەڵ عەرەبستان هاوڕا نین ، بەڵام لە شەریکایەتیمان بەردەوامین

کاردانەوەی کۆشکی سپی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمەکانی خۆی ڕایگەیاند : ئەمریکا لەو باوەڕەدا نییە کە کەمکردنەوەی نەوتی ئۆپێک بە گرینگیدان بە ناڕۆنیگەلێک کە بوونیان هەیە لە بازاڕی نەوت ، گونجاو بێت و ئەم بابەتەمان بۆ ئۆپێک ڕوون کردووەتەوە .

واشینتۆن لە هەموو خاڵەکاندا لەگەڵ عەرەبستان هاوڕا نییە بەڵام ڕیاز بەردەوامە لە شەریکایەتی خۆی لەگەڵ ئەو ووڵاتە .

عەرەبستانی سەعوودی و ٥ ووڵاتی عەرەبی دیکە بە نیازن بەرهەم هێنانی نەوتی خۆیان لە سەرەتای مانگی مەی یەوە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە .

Paylas: