TR KU SO
FB X
Cîhan

شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران له‌ سوریا ده‌ستيپێكرد

📅 10 Şubat 2018 15:12

سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی ده‌خاته‌ خواره‌وه‌و له‌كاتی بۆردومانكردنی چه‌ند ئامانجێكی ئێرانیش له‌ سووریا، فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلی له‌ جۆری ئێف 16 له‌ باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ .

ئه‌فیغای ئه‌دێرعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند : سوپای ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی كۆنترۆڵكردووه‌ و رایگرتووه‌. فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ سووریاوه‌ چووه‌ته‌ ناو ئیسرائیل و سوپای ئیسرائیل توانیویه‌تی رای بگرێت، دوای رووداوه‌كه‌ش له‌ وه‌ڵامی به‌زاندنی سنووره‌كانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی ئێران له‌ سووریا ، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسرائیل، له‌ جۆری ئێف 16 له‌ باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌. به‌ر له‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌و سه‌لامه‌تن.

 

Paylas: