TR KU SO
FB X
Cîhan

پاشماوەی دوورگەیەکی وونبوو کە تەمەنی ١٥٥ ملیۆن ساڵە لە بن زەریاکاندا دۆزرایەوە

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2023 10:32
پەیامی کورد   ...   پاشماوەی دوورگەیەکی وونبوو کە تەمەنی ١٥٥ ملیۆن ساڵە لە بن زەریاکاندا دۆزرایەوە

بۆ چەندین سەدە زانایان شوێنی دوورگەیەکی ئەفسانەیی نۆقم بوو بە ناوی ئەتلانتیس دادەڕێژن و هەندێکیان ئاماژەیان بە ئەورووپا کردووە، هەندێکیان لە دەریای ناوەڕاست یان لە نزیک دەریای ناوەڕاست و هەندێکی دیکەشیان بۆ سێگۆشەی بەرموودا.

ئێستا کۆمەڵەیەکی دیکە لە توێژەران توانیویانە دوورگەیەکی تری وونبوو لە بنی زەریاکەدا بدۆزنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم پارچە زەوییە کە لە بنی زەریای هیندووستان و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دۆزراوەتەوە، دوورگەیەکی تەمەنی ١٥٥ ملیۆن ساڵە بە ناوی ئارگۆلاند، کە سەردەمێک بە پانتایی ئەمریکا درێژ بووەتەوە.

بەگوێرەی زانایان، ئارگۆلاند لە کۆتایی سەردەمی جوراسیک دا لە ئوسترالیا جیابووەتەوە.

Paylas: