TR KU SO
FB X
Cîhan

شمارەی کوژراوانی دوو تەقینەوەکەی ئێران سەد کەسی تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 03 Ocak 2024 23:03


پەیامی کورد... شمارەی کوژراوانی دوو تەقینەوەکەی ئێران سەد کەسی تێپەڕاند



میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوە، ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی دوو تەقینەوەکەی شاری کرمان لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تاوەکو ئێستا 103 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 170 کەسیش بریندار بوونە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2024، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، "لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە نزیک گۆڕی کە لە شاری کرمانی ئێرانە دوو تەقینەوە روویانداوە".

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا 103 کەس کوژراون و زیاتر لە 170 کەسیش بریندار بوون و بەردەوام ژمارەی گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە.

هاوکات رەزا فەلاح، بەرپرسی مانگی سوری شاری کرمان رایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لە چارەسەرکردن و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەوە رێگاکان داخراون.

ئەمڕۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندسی کرایەوە کە لە رۆژی 3ـی کانوونی دووەمی 2020 لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و كوژران.

Paylas: