TR KU SO
FB X
Cîhan

پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ سی کچ لە عەرەبستانی سەعوودی هەرای گەورە دەنێتەوە

سارا
Yazar
📅 06 Kasım 2020 18:08

پەیامی کورد     ...    پێشنیاری هاوسەرگیری بۆ سی کچ لە عەرەبستانی سەعوودی هەرای گەورە دەنێتەوە 

پێشنیاری هاوسەرگیری کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عەرەبستان هەرای نایەوە .

ناساندنی سی کەس لە کچانی خاوەن پێداویستی تایبەتی عەرەبستانی بۆ هاوسەرگیری لە لایەن یەکێک لە ناوەندەکانی ئاگادربوون لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئەم ووڵاتە هەرای ناوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک داستان بەم شێوەیە بووە کە " خالد الحبوب " سەرۆکی باشگای خاوەن پێداویستی الجووف لە هەژماری تایبەتی لە تویتەر ی خۆیدا لە پەیامێکی تویتەری دا نووسی : لەم ناوەندەدا زیاتر لە سی " ٣٠  " کچ بە کەم ئەندامی کەمەوە بوون یان هەیە کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تاکوو ٤٠ ساڵانە .

ئەو بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : ئەم کچانە توانای هاوسەرگیری و ئاوەدانکردنەوەی ماڵیان هەیە خودا بەرەکەت بدات بەو کەسانەی کە بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتی کردن و سەرکەوتنی ئەوان بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی ناوەندەکە هەوڵ دەدەن .

چالاکانی دنیای مەجازی لە عەرەبستانی سەعوودی ئەم ڕێکلامەیان لە دەرحەقی ئەم جۆرە کچانەدا وەکوو بێڕێزی پیکردن زانیووە و ڕایانگەیاندووە کە لەم ڕاگەێندراوەدا ئەوان وەکوو کاڵا هەژمار کراون کە بە شێوەی بە کۆمەل ڕێکلامیان بۆ دەکرێت .

سەرەڕای ئەمەش هەندێکی دیکە پێیان وایە ، کە هەنگاوی ئەم بەرپرسە ناوبراوە کارێکی زۆر باشە و ئەو داواکاری باشی ئەوان و باشتر بوونی دۆخی ئەوانە .

دواتریش ناڕەزایەتیگەلێکی بەرفراوان سەبارەت بەم هەنگاوێکی لە شێوەیە وەزارەتی پەرەپێدان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی عەرەبستان لە کاردانەوە بەم باتە ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە ئەنجام دەدرێت تاکوو ڕێوشوێنی پێویست بە پێی یاساکانی پەیوەندیدار بگیرێتەبەر 

Paylas: