Cîhan
شرۆڤەکاری سیاسی لۆبنانی : لەعنەت بەو فڕۆکەیەی کە تۆی نیشاندەوە زەوی و لەعنەت بەو کەسانەش کە لە دوای تۆوە هاتن
پەیامی کورد ... شرۆڤەکاری سیاسی لۆبنانی : لەعنەت بەو فڕۆکەیەی کە تۆی نیشاندەوە زەوی و لەعنەت بەو کەسانەش کە لە دوای تۆوەوە هاتن .
ماریا مەعلووف ، شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی لۆبنانی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو کاتەی کە خۆمەینی دەگاتە ئێران لە سەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : " لەعنەت بەو فڕۆکەیەی کە تۆی نیشاندەوە زەوی و لەعنەت بەو کەسانەش کە لە دوای تۆوەوە هاتن . "
لە سەرووی وێنەکەش نووسراوێک بە عەرەبی نووسراوە : " پێس ئەوەی کە پێی بگاتە سەر زەوی ، یەمەن ووڵاتێکی دڵخۆش بوو ، بەغدا دەیخوێند ، عەدالەت لە دیمەشق بەرقەرار بوو ، و بەیرووت یش بووکی جوانی بوو ."