گەشت لێدانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سۆخۆ - ٢٥ ی ڕووسیا لە تەنگەی کەرچ
پەیامی کورد ... فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بۆ گەشت لێدان لە تەنگەی کەرچ لە پەیوەندی لەگەڵ هاتنی کەشتیگەلی ئۆکراینی بۆ سنوورەکانی ئاوی ڕووسیا ڕەوان کران .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سۆخۆ – ٢٥ ی ڕووسیا لە پەیوەندی لەگەڵ هەوڵەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی دەریایی ئۆکراین و هاتنیان بۆ سنووری ئاوەکانی ڕووسیا ، بۆ گەشت لێدان لە ناوچەی کەرچ ڕەوانە کران .
دەرووبەری کاتژمێر ٧ی بەیانی ، سێ کەشتی ئۆکراینی بە تێکشکاندنی سنووری ئاوی ڕووسیا بەرەو تەنگەی کەرچ جووڵەیان کرد ، دوای ئەوە بوو کە ئۆکراین ، یەدەک کێشی ڕووسیای تاوانبار کرد کە بووەتە هۆی خەسارەت پێگەیاندن بە ماتۆڕی سەرەکی کەشتی ، بەدەنە و هەروەها گاردی بەرگری ئەو کەشتییە .
کاتژمێر ١١:٣٠ یش دوو کەشتی زێرێهی کلاسی " گورزا " لە بەندەری بردیانسک بە جووڵە دەرهاتن کە بەلەمە سەربازییەکانی ڕووسیا و کەشتییەکی بارهەڵگر گەیشتن بە تەنگەکەیان داخست .
پێشتر ، ئاژانسی هەواڵی هێزەکانی دەریایی ئۆکراین لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایانگەیاند کە دەورووبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ لە نزیکی کەشتیەکانی ئۆکراینی هەبوونی دوو هەلیکۆپتەری Ka-52 سەر بە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا سەرەڕاست کراوەتەوە . جگە لەمە ، کەشتییە سنوورییەکانی ڕووسیا هەروەها بە سکۆرتی کەشتییە شەڕکەرەکانی ئۆکراین بەردەوامی دەدەن .