TR KU SO
FB X
Cîhan

کەشتی مووشەک بەری ئەمریکی گەیشتە دەریای ڕەش

سارا
Yazar
📅 24 Şubat 2020 13:56

پەیامی کورد    ...    کەشتی مووشەک بەری ئەمریکی گەیشتە دەریای ڕەش 

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندیی کۆنترۆڵی نەتەیەوەیی بەرگری ڕووسیا ، ناوڤشکێن " کەشتی " ئەمریکی جۆری USS Ross گەیشتە ناو دەریای ڕەش .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناوەندی کۆنترۆڵی نەتەریی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : هێزەکان و کەل و پەلەکانی کەشتی دەریای ڕەش هەنگاو و ڕێوشوێنەکانی کەشتی مووشەک بەری " USS Ross " ی هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی کە لە کاتژمێر ١٩:٠٠ ٢٣ی فێبریوەری ٢٠٢٠ گەیشتە دەریای ڕەش گرتووەتە ژێر چاودێرییەوە .

کەشتی USS Ross هەڵگری مووشەکگەلی کرووز تاماهاک و سیستەمی بەرگری مووسەکی ئێجیس ە کە بە هاوڕایەتی کەشتیگەلی ئەمریکی پۆرتر ، دۆناڵد کۆک و کارنی ، بە شێوەی هەمیشەیی لە ئەورووپا لە بنکەی سەربازی ئیسپانیا لە ڕۆتا جێگیر دەبێت . ئەم کەشتییانە بە هاوڕایەتی بنکەگەلی زەوینی بەرگری مووشەکی ئێجیس لە لەهێستان و ڕۆمانیا کە بەشێک لە بەرنامەی درووست کردنی سیستەمی بەرگری مووشەکی هاوشێوەی فازی ئورووپایین جێگیر دەکرێت .

کەشتییە ئەمریکییەکان بارەها ڕۆیشتوونەتە دەریای ڕەش .

 

Paylas: