TR KU SO
FB X
Cîhan

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕادەگیرێن

Navas Jan
Admin
📅 23 Mayıs 2022 16:55

پەیامی کورد... گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕادەگیرێن

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣-٥-٢٠٢٢ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند کەوا بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی ئەمڕۆوە، لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگیراون".

ئاماژە بەوەش دراوە، "تاوەکوو ڕەوشی کەشوهەوا ئاسایی نەبێتەوە، گەشتەکان دەست پێ نەکەنەوە".

جێگەی باسە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە مەودای بینین کەم بووەتەوە.

Paylas: