TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاشتۆن کارتەر، وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا کە سەرکردایەتی جەنگی دژ بە داعشی دەکرد، کۆچی دوایی کرد.

سارا
Yazar
📅 26 Ekim 2022 01:01
پەیامی کورد   ...  ئاشتۆن کارتەر ، وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا کە سەرکردایەتی جەنگی دژ بە داعشی دەکرد، کۆچی دوایی کرد.


میدیای ئەمریکی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کارتەری لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا ڕاگەیاند، کە پێشتر بەهۆیە نەخۆشی دڵەوە ماوەیەك لە نەخۆشخانە بووە.
لەسەردەمی ئاشتۆن کارتەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دژی داعش پێکهێندراو و هاوپەیمانێتیەکە ڕۆڵی هەبوو لە ڕووخاندنی خەلافەتەکەی داعش.
کارتەر یەکێک بوو لەو بەرپرسە ئەمریکییانەی، هاوسۆز بوو لەگەڵ هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتی ئیدارەی ئەمریکای بۆ ئەو هێزانە دەدا.

Paylas: