TR KU SO
FB X
Cîhan

گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و مۆسكۆ ڕاگیرا

Navas Jan
Admin
📅 01 Şubat 2024 21:11

پەیامی کورد... گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێراق و مۆسكۆ ڕاگیرا


هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ تا کاتێکی نادیار ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1_ی شوبات_ی 2024، هێڵی ئاسمانی عێراق، ڕایگەیاند، “گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن”.

هەروەها داواش لەو گەشتیارانە دەکات، کە پێشوەختە حجزیان هەیە، سەردانی فەرمانگەکانی کۆمپانیاکە بکەن لە بەغدا بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بلیتەکانیان.

Paylas: