پشتڕاستکردنەوەى هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکى سوپای پاسداران لە کرماشان
پەیامی کورد ... پشتڕاستکردنەوەى هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندێکى سوپای پاسداران لە کرماشان
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئیسرائیل لە پایـیکدا ڕایگەیاندبوو کە هێرشی کردوەتە سەر ناوەندێکى سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان
پێنجشەممە ١٧ى فێبریوەرى، ئیسرائیل دیمەنێکى مانگى دەستکردی لە بنکەى دانانەوەی فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوانی نەوەی نوێی سوپاى پاسداران (لە جۆرى شاهید) بڵاو کردەوە کە ڕۆژى ١٢ و ١٤ى مانگى فێبریوەرى لە لایەن ناوەندى زانیاری هەواڵگری و ئۆپراسیۆنى تایبەتى ئیسرائیل (مووساد) لە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و تەقێندراوەتەوە.
بە پێى سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانى هەردوو دەزگاى هەواڵگری و زانیارى ئەمریکا و ئیسرائیل، دەرکەوتووە کە هێرش بۆ سەر ئەم بنکەى فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە و لەناوبردنى، هەوڵەکانى کۆمارى ئیسلامى بۆ گورزوەشاندن لە ئیسرائیل بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانى ئەم ووڵاتە لە سوریا پووچەڵ دەکاتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ئەم هێرشەى مووساد لە ووڵامى هەڵدانى دوو فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى تەقینەوەى سوپاى پاسداران بووە لە ڕۆژئاواى ئێران کە بەرەو ئیسرائیل ناردوویانن.
ئیسرائیل بە شێوەى ئاشکرا ناوەندەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران دەکاتە ئامانج، بەڵام لاوازى سوپا بووەتە هۆى ئەوەى کە نەتوانێت نە ووڵامى ئیسرائیل بداتەوە و نە هەواڵەکەش پشتڕاست بکات.