سندوقی دراوى نێودەوڵەتى: هەناردەى نەوتى عێراق دەگاتە سێ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بەرمیل له رۆژێكدا
پەیامی کورد... سندوقی دراوى نێودەوڵەتى: هەناردەى نەوتى عێراق دەگاتە سێ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بەرمیل له رۆژێكدا
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، بۆ ئەمساڵ هەناری نهوتی عێراق بە تێکڕا بگاتە سێ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئهمڕۆ شهممه 20ی ئایار_ی 2023 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە خشتەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت بڕی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی داهاتوودا بۆ چوار ملیۆن و ٤٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ساڵی رابردوودا بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تۆمارکردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا بە تێکڕا سێ ملیۆن و ٤٤ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
ئهوهشی خستۆتهڕوو، بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لەنێو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی عەرەبیدا پشکی سعودیە بووە، کە هەناردەکردنی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٥٨٠ هەزار بەرمیل. پاش ئەویش عێراق و دواتر ئیمارات دێت کە هەناردەکەى دوو ملیۆن و ٨١ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.