TR KU SO
FB X
Cîhan

سندوقی رەشی فڕۆکە نیپاڵییەکە دۆزرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Ocak 2023 23:33

پەیامی کورد... سندوقی رەشی فڕۆکە نیپاڵییەکە دۆزرایەوە


بەرپرسانی نیپاڵ رایانگەیاند، سندوقی ئەو فڕۆکە نەفەرهەڵگرە دۆزراوەتەوە کە دوێنێ کەوتە خوارەوە و ئاشکراشیانکرد، هیچ کەسێک لە رووداوەکە رزگاری نەبووە.

میدیاکانی نیپاڵ لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە سندوقی رەشی ئەو فڕۆکەیە دۆزرایەوە کە بە 72 سەرنشینەوە دوێنێ یەکشەممە کەوتە خوارەوە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “توانراوە تەرمی 67 لە سەرنشینانی فڕۆکەکە بدۆزرێتەوە، تا ئێستا چوار کەسی دیکەشیان بێسەروشوێنن کە هیچ ئەگەرێکی لە ژیاندا مانەوەیان نییە”.

ئاشکراشیانکرد، “15 لە سەرنشینەکان بیانی بوون کە پێکهاتوون لە پێنج هاوڵاتیی هندی، چوار رووسی، دوو هاوڵاتیی کۆریای باشور، چوار ئەرجەنتینی و ئوستورالییەک و فەرەنسییەک و ئێرلەندییەک، ئەوانی دیکەش نیپاڵی بوون”.

لە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە ساڵی 1992 کە بووە هۆی مردنی 167 کەس، ئەمە گەورەترین کارەساتی ئاسمانییە کە روویدابێت.

Paylas: