سوپای عێراقی لە هەندێک لە شارەکانی ئەو ووڵاتە پاشەکشە دەکەن
پەیامی کورد ... سوپای عێراقی لە هەندێک لە شارەکانی ئەو ووڵاتە پاشەکشە دەکەن
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرایكرد، سوپا لەهەندێك لە شارەكانی عێراق دەستی كردوە بە كشانەوەو جەختیش دەكاتەوە كە وەزارەتەكەیان ئامادەیە بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەمنی شارەكان ڕادەستی پۆلیسی ناوخۆ بكات لەسەرجەم پارێزگاكان.
لیوا تەحسین خەفاجی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق بە رۆژنامەی مەدای ڕاگەیاندوە،"ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی بە پۆلیسی ناوخۆ لەسەرجەم پارێزگان یەكێكە لە کارە سەرەکییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و وەزیری بەرگری عێراق."
لیوا تەحسین خەفاجی هەروەها ڕایگەیاندووە : " لەهەندێك پارێزگادا دەستمان كردوە بە ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی، سوپامان كشاندۆتەوە بۆ بنكە سەربازییە تایبەتەكان، لەمبارەیەشەوە بڕیار هەیە كە دەبێت دۆسیەی ئەمنی ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ بكرێت، چوونكە شوێنی سوپا لە ناو شارەكان نییە بەڵكوو لە ناو بنكە سەربازییەكانە لەدەرەوەی شارەكان، بەڵام لەبەر پێویستی وەزارەتی ناوخۆ بە پشتیوانی و هاوكاری، ئەو ئەركەیان لە ئەستۆ گرتووە، لە ئێستاشدا ئامادەن بۆ ڕادەستكردنی ئەم دۆسیەیە بە وەزارەتی ناوخۆ هەر كات ئەو وەزارەتە ئامادەیی هەبێت بۆ وەرگرتنی."