سوپاس و پێزانینی " مەزلووم کۆبانێ " بۆ ترامپ و هەڵوێستی سەرکردایەتی میسڕ بەرانبەر بە پارتەکەی ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... سوپاس و پێزانینی " مەزلووم کۆبانێ " بۆ ترامپ و هەڵوێستی سەرکردایەتی میسڕ بەرانبەر بە پارتەکەی ئاشکرا دەکات .
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ستایشی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات به‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستانی له ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا پاراستوه. هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی میسریش به‌رانبه‌ر هه‌سه‌ده ئاشكراده‌كات.
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی "هه‌سه‌ده"، له تویتێكیدا نووسیویه‌تی، "هه‌ڵوێستی هه‌ره‌دوای سه‌رۆك ترامپ له چوارچێوه‌ی هێڵی تێكۆشان دژی داعش و پاراستنی هه‌رێمه‌كه له قڕكردن ئه‌رێنیه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی كردبووه‌وه كه ده‌بێت داعش به ته‌واوی له‌ناوببرێت و ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆژئاوا له هه‌ڕه‌شه‌كان بپارێزرێت، هه‌روه‌ك "ئاستی بۆنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ش به‌هێزتر بكرێت".
هه‌روه‌ها له تویتێكی دیكه‌دا ستایشی رۆڵی میسر ده‌كات له پاراستنی یه‌کیتی خاكی سووریا و وه‌ستانی له پاڵ گه‌لی سووری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری توركیا، كه ئامانجی ئەوەی هەیە گۆڕانكاری دیمۆگرافی له باكوری سوریادا بهێنێته‌ئاراوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت "سوپاسی سه‌ركردایه‌تی میسر ده‌كه‌ین له‌پای هه‌ڵوێستی پۆزه‌تیڤی له‌باره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی فره‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریایه".