TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسداران بەیاننامەیەک لە هەورامانی بەشی ڕۆژهەلات بڵاودەکاتەوە بۆ کۆکردنەوەی بەکرێگیراو و خۆفرۆش

سارا
Yazar
📅 05 Haziran 2019 23:17

پەیامی کورد   ...   سوپاى پاسداران لە هەورامان خەریکى کۆکردنەوەى بە کرێگیراو و خۆفرۆشە

 سوپاى پاسدارانى ڕژێمى ئێران، هەروەک ساڵانى ڕابردوو و سەرەڕاى بێکارى و هەژارییەکى زۆرى ناوچە کوردنشینەکان، بە فێڵ و بەڵێنى درۆیین خەریکى کۆکردنەوەى هێزە (جاش) بەتایبەت لە نێو لاوانى خوێندەواردا.

 لە شارى نۆدشەى هەورامان کە سەر بە پارێزگاى کرماشانە، بەیاننامەى بڵاو کردووەتەوە کە "بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆن و دژە شۆڕشەکانی ئێران ، لە نێوان لاوان ناونووسین ئەنجام دەدرێت و لاوانى خوێنەواریش دەتوانن ناوى خۆیان تۆمار بکەن"، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کەسانى خوێنەوار و خاوەن بڕوانامەیان جیا دەکردەوە و کارى تایبەتیان پێ دەدان و یا هەر نەیاندەبردن

Paylas: