TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2019 00:01

فەرماندەی هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی : ئەگەر دوژمنان بیانەوێت لە خەلیجی فارس دا حیساباتی هەڵە ئەنجام بدەن خەلیجی فارس بۆ ئەوان دەکەینە باتڵاقی گاوخوێنی .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بێرنا ، سەردار تەنگسیری فەرماندەی هێزەکانی دەریایی سوپا ڕایگەیاند : دوژمنانی ئێمە لە ناوچەی خەلیجی فارس دا ئێمە باشتر لە خۆمان دەناسن ، بیروباوەڕەکانی ئێمە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکەن و ئاگاداریان لێ هەیە و هەروەها بە ئازایەتی سەربازەکانی ئێمە زانیاری تەواویان هەیە . دژمنان چەند ساڵێکە کە ئامادەبوونێکی ناشەرعییان لە ناوچەی خەلیجی فارس دا هەیە و ئازایەتی و بلیمەتی سەربازانی هێزە دەریاییەکانی سوپایان دیتووە ، بە جیددییەتەوە ئەوان حیساباتی هەڵە ئەنجام نادەن و ئەگەریش هەڵەیەک لەوانە ڕوو بدات ئەوە " مستێکی بە هێز بە دەمیان دەکەوێت " و جارێکی دیکە ڕووداوی خەلیجی بەرازەکان یان بۆ دووبارە دەکەینەوە و خەلیجی فارس بۆ ئەوان دەکەینە باتڵاقی گاوخوێنی کە لە ناو خوێنی خۆیان دا نغرۆ ببن .

ئەو هەروەها ووتی : ئێستا بیانییەکان لە ناوچەکەی ئێمەدا بوونیان هەیە و ئامادە بوونی بیانییەکان لە ناوچەکەدا پەیامێکی خراپی بۆ نەتەوەکانی موسڵمانی دەورووبەری خەلیجی فارس دا هەیە . ووڵاتانی ناوچەی خەلیجی فارس نیشانیان داوە کە ناتوانن لە ماڵەکانی خۆیان بەرگری بکەن لە حاڵێکدا کە ئێمە دەتوانین ئەم کارە بکەین . ئێمە موسڵمانین و ئەمنییەتی خەلیجی فارس مان پاراستووە  ئەمڕۆ خەلیجی فارس لە ئەمنییەتی تەواودایە و بێگانەکان تێکدەری ئەم ئەمنییەتەن ، هەروەها سەرەڕای ئەمانەش ئێمە بە هەموو نەتەوەکانی موسڵمانمان ڕاگەیاندووە کە ئامادەیی بەدیهێنانی ئەمنییەتمان لە خەلیجی فارس دا هەیە . دوژمنانی ش دەبێ بزانن کە ناتوانن لەم ناوچەیەدا بە دائیمی بوونیان هەبێ چوونکە ئەوان بە دوای سوودەکانی خۆیاندان و بارەها ڕایانگەیاند کە دەیانەوێ نەتەوە موسڵمانەکانی بهێز بدۆشن و کاتێک کە ناوچەکەیان دۆشی بڕۆن .

   دەریادار تەنگسیری بە ئاماژەدان بە هەبوونی هەندێک لە کەشتییەکانی دوژمن بە هۆی ئەوەی کە سووتەمەنییەکەیان ناوەکییە دەتوانن لە خەلیجی فارس کارەساتی  ژینگەیی درووست بکات ، ووتی : خەلیجی فارس ٢٥٠ هەزار کیلۆمەتر پانتایی هەیە و خەلیجێکی داخراوە . ئەوان لە ووڵاتەکانی خۆیان کە خەلیجێکی داخراویان هەیە ئامادە نابن لە بەر ئەوەی کە بە هۆکاری ژینگەیی سووتەمەنی ناوەکی کێشەگەلێک بۆیان درووست دەکات .

هەروەها لە کۆتاییدا راێگەیاند : ئێمە بە نەتەوە موسڵمانەکان پێشنیار دەکەین یەکەم گەورەیی نەتەوەی موسڵمان ی خۆیان بپارێزن ، دووهەم پاڵ بە بێگانەوە نەدەن ، سێهەم بزانن کە ئێمە موسڵمانین و ئایا تا ئێستا دیوتانە کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر هیچ ووڵاتێک .

 

Paylas: