سوپای پاسداران وەکوو پاساوی کارەکانی ڕایگەیاند ، خۆپیشاندەران لەناوخۆی خۆیان تەقەیان لێکراوە
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران وەکوو پاساوی کارەکانی ڕایگەیاند ، خۆپیشاندەران لەناوخۆی خۆیان تەقەیان لێکراوە .
جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران باس له‌وه ده‌كات خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی له دواوه و له مه‌ودای نزیكه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
عه‌لی فه‌ده‌وی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران به بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات رایگه‌یاندووه، "خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان له مه‌ودای زۆر نزیكه‌وه و له دواوه ته‌قه‌یان لێكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه له ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه ته‌قه‌كراوه".
قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئێران له كاتێكدایه به گوێره‌ی چه‌ند گرته‌ڤیدیۆییه‌ك هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ووڵاته راسته‌وخۆ ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
به‌پێی یه‌كێك له گرته ڤیدیۆییه‌كان كه تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه، له‌سه‌ربانی بینای دادگای شاری جوانڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی چه‌ند ئامارێك له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی هاوڵاتیانی ئێران له دژی گرانبوونی به‌نزین زیاتر له ٢٢٥ كه‌س كوژراون و به سه‌دانی تریش برینداربوون.