Cîhan
سوپای سوریا شەڕ لە ئیدلب ڕادەگرێت
پەیامی کورد ... سوپای سوریا ڕایگەیاند، كە لە سبەینێوە شەڕ لە ئیدلب ڕادەگرن.
ڕاگرتنی شەڕ بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان توركیا، سوریا، ئێران و ڕوسیا بووە.
بەپێی زانیاری ئاژانسەكانی هەواڵ پێناچێت ئاگربەستی سوپای سوریا ماوەیەكی زۆر بخایەنێت و ئەگەری زۆرە لە ماوەیەكی كورتدا شەڕ دەستپێبكاتەوە.
ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەكاتێكدایە كە جۆرێك لە ڕێككەوتن هاتووەتە ئاراوە لە نێوان هێزە سەرەكییەكاندا سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا.
hivaykurd