TR KU SO
FB X
Cîhan

سویسرا باڵیۆزخانەکەی لە سودان دادەخات

Navas Jan
Admin
📅 24 Nisan 2023 23:03

پەیامی کورد... سویسرا باڵیۆزخانەکەی لە سودان دادەخات

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕادەگەیەنێت بەهۆی باری ئاسایشەوەە لە سودان، وڵاتەکە باڵیۆزخانەکەی لە خەڕتومی پایتەخت داخستووە و کارمەندەکان و خێزانەکانیانی گواستووەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی سویسرا ئیگنازیۆ کاسیس ڕایگەیاند " کارمەندەکانمان و خێزانەکانیان گواستراونەتەوە و پارێزراون."

وەزارەتی دەرەوە وتی حەوت کارمەندی باڵیۆزخانەکە و پێنج کەسی دیکە کە هاوەڵییان کردوون گواستراونەتەوە. وتیشی تەندروستییان باشە و دوو کەسییان بەڕێوەن بۆ ئیتیوپیای دراوسێی سودان و ئەوانی دیکە بە یارمەتی فەڕەنسا گواستراونەتەوە بۆ جیبوتی.

کاسیس وتی " گواستنەوەکە بە هاریکاری لەگەڵ هاوبەشەکانماندا ئەنجامدرا، بە تایبەتی فەڕەنسا."

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ڕۆژی هەینی وتی کارەکان بەردەوامن بۆ یارمەتیدانی ئەو هاوڵاتییە سویسرییانەی کە لە سودان گیرییان خواردووە. وتیشی نزیکەی 100 سویسرا لە سودانن و ئەوانی دیکەش باوەڕوایە وەکو گەشتیار سەردانی ناوچەی دەریای سوورییان کردبێت.

هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی بیانی بە دیبلۆماتکاران و کارمەندەکانی یارمەتییە مرۆییەکانەوە لە سودان گیرییان خواردووە و وڵاتانیش کاردەکەن بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانیان.

ڕۆژی دووشەممە فەڕەنسا وتی بەردەوامە لە گواستنەوەی هاووڵاتیان و تاوەکو ئێستا توانیویەتی 388 کەس بگوازێتەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا 101 کەسی لە سودانەوە گواستەوە و گەیشتە بەرلین، هاوکات ئاگربەستێکی ناجێگیر لە سودان ڕاگەیەندرا.

Paylas: