Cîhan
سوودان بە فەرمی لە لیستەی پاڵپشتیکەرانی تێرۆریسمی ئەمریکا دەرچوو
پەیامی کورد ... سوودان بە فەرمی لە لیستەی پاڵپشتیکەرانی تێرۆریسمی ئەمریکا دەرچوو
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە خارتووم ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند : " لابردنی ناوی سوودان لە لیستەی ووڵاتانی پاڵپشتیکەری تێرۆریسم لە دوای تێپەڕبوونی ٤٥ ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی کۆنگرەی ئەمریکا کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم باڵیۆزخانەیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسی : " مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیندراوێکی واژوو کردووە کە بەو پێیە ناوی سوودان بە فەرمی لە لیستەی ووڵاتانی پاڵپشتیکەری تێرۆریسم دەردەچێت