TR KU SO
FB X
Cîhan

سوریا مەرجەکانی بۆدانوستان لەگەڵ تورکیا ئاشکرا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 05 Eylül 2023 22:00

پەیامی کورد... سوریا مەرجەکانی بۆدانوستان لەگەڵ تورکیا ئاشکرا دەکات


سەرۆکی سوریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، مەرجی دانوستانکردن لەگەڵ تورکیا کشانەوەی هێزە چەکدارەکانی تورکیایە کەماوەی١٢ساڵە لەخاکی سوریان، سەرۆکی تورکیاش ئەم هەنگاوەی سوریا بەدڵخۆشکەر نابینێت و ئامادەنییە بکشێتەوە.


بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سوریا ئامادە نییە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا باشتربکات ،وتیشی، بۆگفتوگۆکردن لەگەڵ ئەردۆغان مەرجی سەرەکی کشانەوەی هێزەکانی تورکیایە لە ناوچەکانی باکوری سوریا. راشیگەیاند، پێویستە تورکیا خۆی بەدوربگرێت لەهەر زیان گەیاندنێک بە خاکی سوریا .


لەبەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند،هیچ هەنگاوێکی دڵخۆشکەر لە سەرۆکی سوریاوە بەدی ناکات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئەنکەرەودیمەشق .

تورکیا لەسەرەتای جەنگی ناوخۆی سوریاوە لەساڵی ٢٠١١هێزەکانی لە خاکی سوریادا جێگیر کردووەو بەردەوامە لە جەنگ دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل و دەستی بەسەر چەند ناوچەیەکی باکوری سوریادا گرتووە.

Paylas: