Cîhan
ئیسرائیل ... بڕی هاوکاری حەماس بە فەرمانی خامنەیی لە ١٠٠ میلیۆنەوە بۆ ٣٦٠ میلیۆن دۆلار زیاد کرا
پەیامی کورد ... بە فەرمانی خامنەیی بڕی هاوکارییە داراییەکانی حەماس لە ١٠٠ میلیۆن دۆلارەوە بۆ ٣٦٠ میلیۆن دۆلار زیاد کرا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بەرپرسە ئەمنییەکانی ووڵاتی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٩ بە میدیاکانی ووڵاتەکەی خۆیان ڕاگەیاندووە کە لە سەر بنەمای ئەو زانیارییانەی بە دەستیان گەیشتووە لە حەماسەوە ، تێگەیشتوون کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارییە داراییە ساڵانەکەی خۆی لە ١٠٠ میلیۆن دۆلارەوە بۆ ٣٦٠ میلیۆن دۆلار زیاد کردووە .
بە پێی ئەم هەواڵە دام و دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بۆ ئاشکراکردنی پاڵپشتی و چالاکییەکانی حەماس سیستەمگەلێکی سیخوڕی زۆر بەهێزیان هەیە.
ئەم زانیاریانە واپێدەچێت لە ڕێگای مۆرە سەرەکی و بەرپرسە باڵاکانی حەماسەوە ڕاگەێندرابێ .