TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل بە سێ بوار بەرەنگاری ئێران دەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 28 Mayıs 2018 03:07

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژە بە ، بەرەنگاربوونەوەی ئێران نەگەیشتۆتە کۆتایی و لە سێ بوارەوە بەرەوڕووی ڕژێمی ئێران دەبینەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران کردەوە و گوتیشی: ڕژێمی تاران هۆکاری سەرەکی تێکدانی باری ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکەیە، هەر بۆیە بەردەوام لە دژی دەوەستینەوە.

بە ووتەی نەتانیاهۆ، ئیسرائیل لە سێ بوار بەرەوڕووی ئێران دەبێتەوە، ڕێگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، ڕێگرتن لە ئامادەبوونی ئێران لە سووریا و هەروەها بەربەستکردنی ڕێگای گواستنەوەی چەک لە سوریاوە بۆ حزبوڵڵای لوبنان.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاند “ئێران ئەم چەکانە لە دژی تەل ئەڤیڤ بەکار دێنێ، هەر بۆیە بە مافی ڕەوای خۆمان دەزانین، کە بەرگری لە خۆمان بکەین.

Paylas: