ئیسرائیل دژایەتی خۆی لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی پێشکەوتووی ووڵاتەکەی بە قەتەر ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ئیسرائیل دژایەتی خۆی لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی پێشکەوتووی ووڵاتەکەی بە قەتەر ڕاگەیاند .
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند ئەم ووڵاتە لەگەل فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی درووستکراوی ئەمریکا بە ووڵاتی قەتەر یش دژایەتی دەکات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئیسرائیل بە فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕکەری نەوەی پێنجەم ، شاراوە و سەرووی پێشکەوتوو ی F-35 بە ووڵاتی قەتەر ناڕازی یەو دژایەتی دەکات .
پێشتر ئیسرائیل دەربارەی هەرجۆرە مامەڵەی ئەم جۆرە چەکانەی ئیسرائیل بە عەرەب بە تایبەتی لە ئاسمان بپارێزێت هەر بەم بۆنەوە پێشکەوتووترین فڕۆکە شەڕکەرەکانی درووستکراوی خۆی بەم وولاتە داوە .
لە لایەکی دیکەوە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی داواکاری کڕینی F-35 ە و ئەوی بە یەکێک لە مەرجەکانی خۆی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەزانێت .
وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە ووڵامیک بەم هەنگاوەی قەتەر لە خستنە ڕووی داواکاری فەرمی بە ئەمریکا بۆ کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری F-35ڕایگەیاندووە ئەم ووڵاتە دژبەری هەرجۆرە فڕۆشتنی ئەم جۆرە فڕۆکە شەڕکەرەیە بە دەوحە .