ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و زانستی لە سووریا
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ناوەندێکی لێکۆڵینەوەیی و زانسستی لە سووریا
سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی سووریا لە هیرشی ئاسمانی لە پارێزگای حەلەب کاردانەوەیان نیشنا دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند : ناوندێکی لێکۆڵینەوە و زانستی لە شاری حەلەب کراوەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل ەوە
ئەم ئاژانسە هەواڵییە هەروەها ڕایگەیاندووە : سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا ، هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوندێکی زانستی لە حەلەب بەرپەچ داوەتەوە .
ئەم ئاژانسە هەواڵییە پێشتر لە کاردانەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر حەلەب هەواڵیدا بوو و ڕایگەیاند کە هێشتا دیار نییە کە چ شوێن گەل و کەل و پەلگەلێک کراونەتە ئامانج و هێشتا ڕوون نەبووەتەوە چ کەسێکی ئەم هێرشەی ئەنجامداوە
بەرپرسانی سووری بارەها داوایان لە کۆمەڵگای جیهانی و شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە ئیسرائیل دەبێ ئەم بۆ ئەم هێرشە جۆراوجۆرانەی ووڵامدەر بێت و هەنگاوی پێویست لەم بارەوە لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئەنجام بدەن .