Cîhan
ئیسرائیل ... هێرشەکانمان بۆ ناوچەکانی سووریا پەیامێکی گرینگە بۆ " قاسم سلێمانی "
پەیامی کورد ... وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئێستێخباراتی ئیسرائیل " ئیسرائیل کاتز " ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەوان بۆ سەر مۆڵگە دیاریکراوەکانی ئێرانە لە سووریا پەیامێکە ڕوون و بە تایبەت پەیامێکە بۆ قاسم سلێمانی فەرماندەی هیزەی قودسی ئۆپراسیۆنەکانی ئێران .
دووو ڕۆژە بەرلە ئێستا ئیسرائیل لە شام هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی فەیلەقی قودس کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن .
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئێستێخباراتی ئیسرائیل " ئیسرائیل کاتز " لە سەر ئەنجامدانی ئەو هێرشانە ڕایگەیاند : هێرشەکەی سەر سووریا پەیامێکی ڕوون و کراوەیە بۆ قاسم سلێمانی و جەختی کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد " ئەو کەس و ووڵاتانەی کە نیەتی و هەوڵی هێرش کردنیان بۆ سەر ئێمە هەبێ قەرەبوو بوونەوەیەکی زۆر قرس و گران دەدەن