TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل: هێزەکانمان گەیشتونەتە ناوەڕاستی غەززە

Navas Jan
Admin
📅 08 Kasım 2023 15:32


پەیامی کورد... ئیسرائیل: هێزەکانمان گەیشتونەتە ناوەڕاستی غەززە


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە ، یارۆن فینکڵمان فەرماندەی هێزەکانی باشوری پاراستنی ئیسرائیل بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاندوە، دوای دەیان ساڵ، بۆ یەکەمین جار سوپای ئیسرائیلی لە ناوجەرگەی شاری غەززە شەڕ دەکات

هەروەها، ئاماژەی بەوەشکرد، گووشارەکان زیادیانکردووە بۆ راگیرانی شەڕ، بەڵام بەردەوام دەبن تا لەنێوبردنی حەماس ودەشڵێت، یەحیا سنوار سەرکردەی حەماس لە غەززە لەشوێنێکدا دابڕێندراوە.

شەڕی حەماس-ئیسرائیل مانگێکی تێپەڕاندو هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ وەستانی شەڕ لەکاتێکدا نەتەوەیەکگرتووەکان جەنگەکە بە«گۆڕستان بۆ منداڵانی غەززە» وەسف دەکات و بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس کوژراون کەزیاد لەچوار هەزاریان منداڵن.
 

Paylas: