ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی حه‌ماسی راگه‌یاند
پەیامی کورد... ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی حه‌ماسی راگه‌یاند
سوپای ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی راگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "موڕاد ئه‌بو موڕاد فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كانی حه‌ماس له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌یی حه‌ماس كه له هێرشه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌كارهێنرا، كوژرا".
وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و فڕۆكانه كرد كه حه‌ماس له هێرشه‌كه‌یدا بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌كار هێنا.
به‌وشێوه‌یه‌ش موڕاد ئه‌بو موڕاد ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌م جاره‌دا بكوژرێت.
تا ئێستاش بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌واڵی كوژرانی ناوبراویان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مجاره‌دا ئیسرائیل دوو سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كوشتووه كه سه‌ر به باڵی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه‌ن.
رۆژی شه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئۆپه‌راسیۆنی "باهۆزی ئه‌قسا"ی راگه‌یاند و به مووشه‌ك هێرشی كرده‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسرائیل و دواتریش چه‌كداره‌كانی دزه‌یان كرده ناوچه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل و به‌و هۆیه‌وه به‌سه‌دان كه‌س كوژران و برینداربوون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی ده‌ستپێكرد و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له 1300 ئیسرائیلی كوژراون و نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سیشیان برینداربوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا زیاتر له هه‌زار و 700 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و زیاتر له حه‌وت هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.