TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی حەماس دەست بەسەر دەکات

سارا
Yazar
📅 03 Ekim 2020 12:26

پەیامی کورد     ...   ئیسرائیل یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی حەماس دەست بەسەر دەکات 

هێزەکانی ئیسرائیل دوێنی هەینی " حەسەن یووسف " ی ٦٦ ساڵان یەکێک لە فەرماندەکانی بزووتنەوەی حەماس یان لە دوای هەڵکووتان بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری " بیتۆنیا " لە نزیکی شاری ڕامەڵڵا دەست بەسەر کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک گرووپێکی سەربازی گەورە لە بنکەی سەربازی " عفر " هێرشیان کردووە سەر ئەم شارە و لەگەل ئەمەش دا حەسەن یووسف یان دەست بە سەر کردووە و ئەویان بۆ بنکەیەکی سەربازی گواستووەتەوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیسرائیل لە مانگی جووڵای  ڕابردوودا ئەم فەرماندەیەیان دوای دەست بەسەر کردنی بۆ ماوی ١٥ مانگ ئازاد کردبوو .

حەسەن یووسف بۆ ماوەی ٢١ ساڵ لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل کاتی بە سەر بردووە کە زیاترینیان لە دەست بەسەربوونی ئیداری بووە .

 

Paylas: