ئیسرائیل لیستەیەک لە فەرماندە باڵاکانی گرووپی حەماس و جیهادی ئیسلامی کە لەلایەن ئەرتەشی ووڵاتەکەی IDF کوژراون بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل لیستەیەک لە فەرماندە باڵاکانی گرووپی حەماس و جیهادی ئیسلامی کە لەلایەن ئەرتەشی ووڵاتەکەی IDF کوژراون بڵاو دەکاتەوە
ئیسرائیل لیستەیەک لە فەرماندە باڵاکانی گرووپی حەماس و جیهادی ئیسلامی کە لەلایەن ئەرتەشی ووڵاتەکەی IDF کوژراون لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی چەند ڕۆژەدا لە ووڵامدانەوە بە هێرشە ڕاکێتی و مووشەکییەکان لە غەززەوە بۆ ناو خاکی ئیسرائیل بڵاو دەکاتەوە
هەروەها ناتانیاهوو ڕایگەیاند ئێمە ناهێڵین سەرانی حەماس هەڵبێن هێشتا تەواو نەبووە .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهوو لە دوای دواهەمین دەوری هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی دەرکرد و ڕایگەیاند " من ووتم کە ئێمە گورزی بەرچاو و جێگای گرینگی لە حەماس و باقی گرووپگەلی تێرۆریستی دەدەین و ئەم کارەش دەکەین ".
لە دواهەمین ڕۆژدا ئێمە هێرشمان کردە سەر ئامانجگەلی ژێرزەوینی . حەماس وا بیری دەکردەوە دەتوانێ لەوێ خۆی بشارێتەوە بەڵام ناتوانێ " ڕابەرانی حەماس بیر دەکەنەوە دەتوانن لە چنگی ئێمە ڕزگاریان بێت ئەوان ناتوانن هەڵبێن ئێمە دەتوانین لە هەموو شوێنێک دەستمان پێیان بگات . هەموویان و ئێمەش بەردەوام دەبین .
ئەوان لە ڕۆژانی پشووی ئێمە دا " ڕۆژی بیت المقدس " هێرشیان کردە سەر ئێمە هێرشیان کردە سەر پایتەختی ئێمە شارەکانی ئێمەیان مووشەک باران کرد ، ئەوان تێچوویەکی زۆر لە سەر ئەم بابەتە دەدەن و دەبێ بیدەن . هێشتا تەواو نەبووە . ئێمە هەموو کارەکان بۆ گەڕانەوەی ئەمنییەت بۆ شارەکان و هاووڵاتییانی خۆی ئەنجام دەدەین .
ئەرتەشی بەرگری ئیسرائیل هەروەها ووتی : ئەرتەشی ئیسرائیل ڕابەرانی بەباوبانگی حەمس کە خەریکی هەڵاتن بوون کردووەتە ئامانج جگە لە کوشتنی چەندین فەرماندەی گوردانی حەماس لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ، ئەرتەشی ئیسرائیل هەروەها هەوڵی دا تاکوو کوشتارگەلی ئامانجداری ڕابەرانی پلە باڵای گرووپی تێرۆریستی غەززە ئەنجام بدات کە ناوی ئەوان بۆ هەموو ئیسرائیلییەکان بە تەواوی ناسراوە . ئەوان سەرکەوتوو بوون و هەڵاتن .
هەروەها ناتانیاهوو لە قسەکانی خۆیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، ئەنگێللا مێرکڵ گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ، بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ، و هەموو ئەو کەسانەی کە پاڵپشتی خۆیانیان دەربڕیوە ڕاگەیاند . ئەو هەروەها ووتی : " ئەوان لە مافی سرووشتی و گشتی ئێمە بەرگری یان کرد تاکوو لە بەرگری کردنی خۆمان لە بەرامبەری ئەم تێرۆرسیتانە کە هەم هێرش دەکەنە سەر سەربازان و نیزامی یان و هەمیش لە پشتەوەی کەسانی سڤیل خۆیان دەشارنەوە کار دەکەین .