TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل و بەحرەین ٧ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

Navas Jan
Admin
📅 19 Ekim 2020 12:07

پەیامی کورد ... ئیسرائیل و بەحرەین ٧ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

 

ڕۆژی ڕابردوو بەحرێن و ئیسرائیل ٧ یاداشتی لێکتێگەیشتینان واژۆ کرد. عەبدولەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن رایگەیاند، ئەو یاداشتانە "هاوکاریی بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل دادەمەزرێنن".

 

زەیانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ رێککەوتنی بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیل.

 

وەزیری دەرەوەی بەحرێن ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەنگاوە سیاسییەکانی دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسییان لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێکردووە، بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل رەنگدانەوەی لەسەر بەدیهێنانی خواستی وڵاتانی ناوچەکە و گەلانیان دەبێت لە سەقامگیری و بونیادناندا.  

 

ستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە بەشداری ئەو سەردانە بوو، گوتی، رێککەوتنێکی مێژوویی و راستەقینە لەگەڵ بەحرێن و ئیسرائیل کراوە و هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

 

هەروەها، مئیر بن شبات، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی، سەردانیان بۆ بەحرێن رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت بۆ ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.

Paylas: