TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو سەرقاڵی پێکهێنانی بەرەیەکن دژ بە ئێران

Navas Jan
Admin
📅 03 Mart 2021 15:47

پەیامی کورد … ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو سەرقاڵی پێکهێنانی بەرەیەکن دژ بە ئێران

 

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل رایگه‌یاند: ڕێکەوتنێکی تایبەتی ئاسایش لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەنداوی عەرەبیدا واژوو ده‌كات، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی کردۆتەوە و هەمان نیگەرانیان بەرامبەر ئێران هەیە.

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ خاڵی سنووری نێوان ئیسڕائیل و غەزە، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسڕائیل رایگه‌یاند: ئیسڕائیل تاوتوێی واژووکردنی ڕێکەوتنێکی بەرگری دەکات، لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەبیدا، بەڵام لە ئێستادا هەوڵ دەدرێت، لەڕووی ئاسایشەوە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی کەنداو بدرێت.

 

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل وتیشی: پێم وانیە ڕێکەوتنی بەرگری بكرێت، بەڵام لەڕووی بەرگرییەوە پەیوەندی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا دەبەستین کە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵیانداو،هەوڵی ڕێکەوتنێکی تایبەتی ئاسایش دەدەین، دەتوانین لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا بەردەوام بین لە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانمان.

 

جێگه‌ی باسه‌، ساڵی ڕابردوو هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین و سودان و مەغریب، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە، ئیسڕائیل و ئیماڕات پێشنیاری دامەزراندنی هاریکارییەکی بەرگری و سەربازییان کردووە لە چوارچێوەی ئەو نزیکبوونەوەیەدا کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات.

Paylas: