TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیسرائیل کاتی کرانەوەی باڵیۆزخانەکەی خۆی لە ئیمارات دیاریکرد

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2020 23:03

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل کاتی کرانەوەی باڵیۆزخانەکەی خۆی لە ئیمارات دیاریکرد

ئیسرائیل لە دوای ئاسایی بوونەوەی ئەم دواییەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات ، کاتی کرانەوەی باڵیۆزخانەکەی لەم ووڵاتەدا دیاریکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ماڵپەڕی " خەلیج تایمز " لە زاری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ڕاپۆرتیدا کە ئەم وولاتە لە یەکەمین هەفتە لە مانگی جانئوەری باڵیۆزخانەکەی خۆی لە ئیمارات دەکاتەوە .

ووتەبێژی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەرەڕای گرینگی پەیوەندی مێژوویی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات ، باڵیۆزخانە و کۆنسووڵگەری ئیسرائیل لە ئیمارات دوو هەنگاوی گەورە دەبێت و ووتی : من ناتوانم بڵێم ئەم بەرپرسیاریەتییە گەورەترین بەرپرسیاریەتی لە جیهانە ، بەڵام دەتوانم بڵێم کە بە ڕاستی باڵیۆزخانە و کۆنسووڵگەری ئێمە لە ئیمارات ، هەنگاوێکی گەورەیە 

Paylas: