" ڕاستییەکی تۆقێنەر " دەربارەی مووشەکگەلی بالیستیکی ئەمریکا
پەیامی کورد ... " ڕاستییەکی تۆقێنەر " دەربارەی مووشەکگەلی بالیستیکی ئەمریکا .
ئەمریکا زیاتر لە نیو سەدەیە کە مووشەکگەلی بالیستیکی دوورگەپەیمای ڕەت کراوەی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست لە مەقالەیەکدا بە قەڵەمی پسپۆڕ پیتەر هۆسی لەمبارەیەوە دەنووسێت .
نووسەری مەقالەکە لە پاڵپشتیکەرانی بەرنامەی زیادکردنی تەمەنی بە سوودی مووشەکگەلی بالیستیکی Minuteman III ڕەخنەی گرت و ئاماژەی بە گرینگی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی درووستکردنی مووشەکگەلی هێڵەرەوەی ستراتیژیکی ئەتۆمی نوێی (GBSD) کرد . بە ووتەی ئەو مووشەکگەلی Minuteman III پێشتر لە کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ و سەرەتای ٢٠٠٠ لە ئەمریکا دوو جار پەرەی پێدرا تاکوو تەمەنی بەسوودی ئەوان تا ساڵی ٢٠٣٠ زیاد بکەن . ئەم پسپۆڕە ووتی : بەداخەوە چیتر ناتوانرێ تەمەنی مووشەکگەلی Minuteman III زیاد بکرێت .
کۆی گشتی سیستەمی ئەم مووشەکانە دەبی باشتر بکرێت وەکوو : ژێرخان ، فەرماندەیی و کۆنترۆڵ و پێگەی پیشەسازی مووشەکگەلی مینیتۆمێن دەبێ بگۆڕدرێت .
پێشتر ، جێگری کۆمیتەی هاوبەشی هیزە چەکدارەکانی ئەمریکا ، ژەنەڕاڵ جۆن هایتن ڕوونی کردەوە کە مووشەکگەلی شەست ساڵەی کۆنی ئەمریکا لە ماوەی دە ساڵی دیکە لە یەک دەترازێت و هەڵدەوەشێتەوە . ئەم بیرۆکەیە لە لایەن سەرۆکی فەرماندەیی ستراتیژیکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، دەریادار چارڵز ڕیچارد ەوە بڵاو کراوەتەوە . لەم مەقالەیەدا هاتووە : هەر دووکیان جەختیان کردەوە کە ئەگەری ئەرتەشی ئەمریکا مۆدێڕنیزە نەکرێت ، سیستەمی ئێستای مووشەک گەلی Minuteman III بە تەواوی ژەنگ دێنێت .
ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە پێویست بوونی و گرینگی خێراکردنی ئەم ڕەوەندە بە هۆی گۆڕانکارییە نوێیەکان ئەوانەی لە پێشبڕکیدان ڕێکەتنیان هەیە چوونکە هەر قۆناغێک لە ناساندنی بەشە نوێیەکانی لە ٢٤ تاکوو ٣٦ مانگ درێژە دەخاێنێت