Cîhan
ئۆپیک: تا 200 ساڵی تر کێشەی کەمی نەوت روونادات
پەیامی کورد...ئۆپیک: تا 200 ساڵی تر کێشەی کەمی نەوت روونادات
رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایدەكات، یەدەگی نەوت زیادیكردووە تاوەكو دوو سەدەی دیكە كێشەی كەمی نەوت نابێت.
بەپێی داتاكانی رێكخراوی ئۆپێك، بەهۆی پێشكەوتنی بەردەوامی تەكنەلۆجیاوە، یەدەگی نەوت زیادیكردووەو هیچ نیگەرانییەك لەم رووەوە نییە، هەروەها ئاستی بەرهەمهێنانیش بەردەوام لە فراوانبووندایە.
بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكانی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت _ ئۆپیك، چاوەڕێ دەكرێت خواست لەسەر نەوت لە ساڵی 2025 دا بگاتە تۆمارێكی مێژوویی و تێكڕای بەكارهێنانی جیهانی بگاتە 106 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لەكاتێكدا ئێستا زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیلە.