Cîhan
یەکەی تۆپهاوێژی عێراق تۆپبارانی بنکەکانی داعش دەکەن
پەیامی کورد ... یه‌كه‌ی تۆپهاوێژی عێراق، تۆپبارانكردنی گرووپی تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌ی ڕبیدات و خه‌لیل فه‌ره‌ج له‌نێوان دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند،"نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ڕێگه‌ی یه‌كه‌ی تۆپهاوێژه‌كانه‌وه تۆپیارانكردنی بۆشاییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دینی ده‌ستپێكردوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، "تا ئێستا به‌وردی ژماره‌ی كوژراو‌و برینداره‌كانی چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش نازانرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جمووجۆڵی زۆریان ده‌ستپێكردبو".
ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو، سوپای عێراق له‌ڕێگه‌ی هاوه‌نه‌وه بۆردومانی ناوچه‌كانی " سه‌بیعات و ساده، ئه‌بووفەرەج "ی بۆشاییه‌كانی سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگای دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دینی ده‌ستپێكردوه".