ئیتاڵیا هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ئەفغانێستان دەکشێنێتەوە
پەیامی کورد ... سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئیتاڵیاوە ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە بە نیازە کە هێزەکانی خۆی تاکوو ساڵێکی دیکە لە ئەفغانێستان بکشێنێتەوە .
هەروەها ئاماژەی کردووە کە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە فەرماندەیی هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنەکانی ئەم ووڵاتە فەرمانی کردووە " ANSA " ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیتاڵیا کە بەرنامەی دەست پێکردنی دەرچوونی هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانێستان لێکدانەوەی بۆ بکات .
هەروەها ئەم بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی کشانەوەی هێزەکان لە ماوەی ١٢ مانگ دا ئەنجام دەبێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵییە " ئێلیزابێت ترێنتا ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داواکاری پێداچوونەوە و لێکدانەوەی ڕەوەندی کشانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانێستان بووە .
لەمبارەوە نێزۆ مۆئاورۆ میلانزی ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دەربارەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە ئەمە بۆ جاری یەکەمە ئەم بابەتە دەبیستێت .
میلانزی کە بڕیارە سەردانی ئیسرائیل بکات ، وتوویەتی کە دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆما ، سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا قسە دەکات .
بزووتنەوەی " پێنج ئەستێرە " ی ئیتاڵیا کە هاوبەشی گرینگی دەوڵەتی هاوپەیمانییە ، لەم بڕیارە پێشوازی کردووە و ئەمەی بە کارێکی پۆزێتیڤ لێکداوەتەوە .
بەڵام حزبی لیگی باکوور کە ئەندامی سەرەکی دەوڵەتی هاوپەیمانی ئیتاڵیایە ووتوویەتی کە دەبێ کارێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری . ئەم حزبە وتوویەتی کە تا ئێستا دەربارەی دەرچوونی هێزەکانی ئیتاڵیا لە ئەفغانێستان بڕیار نەدراوە و تەینا ئەم بابەتە لە حاڵی ئەرزیابییە .