TR KU SO
FB X
Cîhan

تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر هۆشداری دەداتە بەكارهێنەرانی

Navas Jan
Admin
📅 19 Aralık 2022 20:14

پەیامی کورد... تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر هۆشداری دەداتە بەكارهێنەرانی

تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێك ئاڕاستەی بەكارهێنەرانی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ریكلام بۆ تۆڕەكانی دیكە بكەن هەژمارەكانتان دادەخرێن.

تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردەوە: پێویستە بەكارهێنەران پابەند بن بەیاساكانی تۆڕەكەوەو ئەگەر لە تویتەكانیاندا بانگەشە و ریكلام بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە بكەن هەژمارەكانیان لە تویتەر دادەخرێن.

ئەوەشی خستەڕوو: نابێت ئەو كەسەی هەژماری لە تویتەر هەیە، تەنانەت بەستەر یاخود ناوی هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تر لە تویتەردا بەكاربهێنێت.

Paylas: