TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە حەسەکە زیاتر لە ٩ کەس کوژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە

سارا
Yazar
📅 02 Ocak 2021 21:56

پەیامی کورد     ...     تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە حەسەکە زیاتر لە ٩ کەس کوژرا و برینداری لێدەکەوێتەوە

بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان ٥ کەس کوژراون و ٤ کەسی دیکەش برینداربوون، تائێساتش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ شەممە ٢ی ١ی ٢٠٢١ لە سەرێ کانی له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕێکی سەوزە فرۆش تەقییەوە، لە ئاکامدا ٥ کەس کوژران و ٤ دیکەش برینداربوون، هەندێک لە بریندارەکان دۆخی تەندرووستیان نا جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی هەواڵ، زیانێکی زۆریش بە باڵەخانەکانی دەورووبەری تەقینەوەکە گەیشتوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش لەو دەورووبەرە تێکشکاون.
پارێزگای حەسەکە لە ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیان و لەلایەن ئانکاراوە راستەوخۆ پشتیوانی دەکرێن.

Paylas: