TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەی وێستگەیەکی ماددەی کیمیاوی لە چین بۆ بە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ٦٥٠ کەس

سارا
Yazar
📅 23 Mart 2019 16:55

بە هۆی تەقینەوەی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی ماددەی كیمیایی دژە مێرو لە چین لانیكەم 62 كەس كوژران و 34ی دیكەش بەسەختی برینداربوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، دوێنێ ٢٢ی مارس بە هۆی تەقینەوەی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی ماددەی كیمیایی دژە مێرو لە چین لانیكەم 62 كەس كوژران و 34ی دیكەش برینداربوون و ژماریەكی دیكەش تا ئێستا بێسەرو شوێنن.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لەشاری یانچەنگ و لەناوچەی جیانگسو لە رۆژی پێنج شەممەوە دەستیپێكردوە، چەند جارێك دووبارە بوەتەوە بەڕادەیەك خەڵكی بێزاركردووە، تا ئێستاش 28 كەس بێسەروشوێنن.

تەلەفزیۆنی فەرمی چین بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تا ئێستا 640 كەس براونەتە نەخۆشخانەكان و چارەسەریان بۆكراوە.

میدیا ناوخۆییەكانی ئەو ووڵاتە ئەوەشیان ئاشكراكردووە، وێستگەكە سەر بە كۆمپانیای كیمیایی " تیانجای " بووە و سەرەتا لەیەكێك لەكۆمپانیاكان تەقینەوەكە ڕوویداوە دواتر گواستراوەتەوە بۆ شوێنەكانی دیكە كە نزیك بوون.

هەر بە هۆی ئەم تەقینەوەیە ژمارەیەك منداڵی باخچەیەكی مناڵانیش كە لە نزیكی ناوچەی تەقینەوەكە بوون زیانیان پێگەشتوە.

لەبارەی هۆكاری ڕووداوەكەوە تا ئێستا كۆمپانیاكە هیچ راگەیەنراوێكی بڵاونەكردوەتەوە، پۆلیسی چینیش دەڵێت، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە، بەڵام ئەوە زانراوە كە كۆمپانیاكە 30 پێكهاتەی كیمیایی بەرهەمدەهێنێت، پێشتریش بەهۆی خراپی باری سەلامەتی ناوكۆمپانیاكە چەند جارێك سزادراوە.

Paylas: