Cîhan
تەنیا لە شەوانە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٣٦٨ کەس لە ئیتاڵیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا
پەیامی کورد ... تەنیا لە شەوانە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٣٦٨ کەس لە ئیتاڵیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەنجێلۆ بۆرلی ، سەرۆکی گشتی ئیدارەی مەدەنی ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە تەنیا لە یەک شەوانە ڕۆژدا زیاتر لە ٣٦٨ کەس بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی خۆیان لە دەستداوە ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژەی مردوان بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە لە ئیتاڵیا نزیک بە ئاماری ئەوانەیە کە چاک بوونەتەوە
سەرۆکی گشتی ئیدارەی مەدەنی ئیتاڵیا لە دانیشتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : بە داخەوە ژمارەی کوژراوان زیاتر لە ٣٦٨ کەسە هەر بەپێی ئاماری نویی تاکوو ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ١٨٠٩ کەس