تاچەند هەواڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە لایەن بێل گیتس ەوە ڕاستە ؟؟؟
پەیامی کورد ... تاچەند هەواڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە لایەن بێل گیتس ەوە ڕاستە ؟؟؟
ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەتوانێ کاری " بێل گیتس " داهێنەر و بەڕێوبەری گشتی دەست لە کار کشاوەی " کۆمپانیای مایکرۆسۆفت " بێت .
بە پێی راپۆرتێک " ڕاجێر ئێستۆن " ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترامپ لە بەرنامەیەکی ڕادیۆیی دا لە ئیالەتی فلۆریدا ڕایگەیاند : بێل گیتس و هاوکارەکانی ئەو دەتوانن لە پشتی بابتی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان بن .
ئەو هەروەها ووتی : ئەوان لەوانەیە ئەم پاندێمییەیان بەدی هێنابێت تاکوو پیلانەکەی خۆیان بۆ پەیوەند دانی " میکرۆچیپ " بە هەموو مرۆڤەکانی زەوییەوە کارا بکەن .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە بە هیچ جۆرێک ئامادە نابێت بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا و کۆنترۆڵی دۆخی لەش ، میکرۆچیپی لەگەڵ ئەو پەیوەند ببێت .
میکرۆچیپ پارچەیەکی بچووکی کۆمپیووتەرییە " لە قیاسی دنکێکی برێنج" کە بە لێدانی بن پێستی گیانلەبەرانەوە ، جووڵە و دۆخی تەندرووستی ئەوان کۆنترۆڵ دەکرێت .
ئەم ڕاوێژکارەی پێشووی ترامپ کە لە فێبریوەری ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی شەهادەی درۆ لە کۆنگرە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٦ بە ٤٠ مانگ بەند کردن حۆکم درا ووتی : ئەوەی کە ئایا بێل گیتس ڕۆڵی لەم نەخۆشییە جیهانییە دا هەیە یا خود نا ، هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و هێشتا جێگای باس کردنە
من هاوڕێگەلێکی محافزەکارم هەیە کە دەڵێن ئەمە تۆمەتێکی گاڵتە جاڕییە و کەسانێکی دیكەش دەڵێن بە ڕاستی بێل گیتس لەم نەخۆشییەدا ڕۆڵی هەبووە
جێگای ئاماژەدانە کە بێل گیتس لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە جەرەیانی ووتارێک دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسێک لە ئاستی جیهاندا هۆشداری داوە و ووتبووی تەنیا هۆکارێک کە لە دەیەکانی داهاتوودا دەتوانێ ببێتە هۆکاری مردنی میلیۆنەها مرۆڤ لە جیهاندا ، دەتوانی بڵابوونەوەی ڤیرووسێکی کوشندە بێت .