TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندرووستی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا یارمەتی ئێران دەدات

سارا
Yazar
📅 04 Mart 2020 14:01

پەیامی کورد    ...   تەندرووستی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا یارمەتی ئێران دەدات .

نوینەری سازمانی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند : ئەم سازمانە لە بەرەنگابونەوە لەگەڵ ڤیرووسی نوێی کۆرۆنا یارمەتی ئێران دەدات بە تایبەت بە لەبەردەست دانانی تستگەلی تاقیکاری بۆ زانینی هۆکاری نەخۆشییەکە و کەل و پەلی پزیشکی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مایکڵ ڕایان ، بەڕێوبەری ئەنجامدانی بەرنامەی گەیاندنی بەپەلەی هاوکاری پزیشکی سازمانی تەندرووستی جیهانی ، لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : گرووپەکەی ئێمە ڕۆژی سێشەممە گەیشتووەتە ئێران ، ئێمە ١٠٠ هەزار تێستمان بۆ زانینی جۆری نەخۆشی کۆرۆنا ڤیرووس و هەروەها کەل و پەلی پزیشکی زۆرمان لەگەڵ خۆ هێناوە .

ڕایان هەروەها ئاماژەی کردووە : ئێران کادێری پزیشکی زۆری هەیە بەڵام ئەم ووڵاتە لە گەڵ کەمبوودی کەل و پەل و کەل و پەلی پزیشکی بەرەوڕووبووەتەوە .

هەروەها ڕایگەیاند تەندرووستی جیهانی بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆوەکان هەوڵ دەدات تاکوو ئێران بتوانێت کەل و پەلی پزیشکی بەدەست بهێنێت .

 

Paylas: