تەندرووستی جیهانی سەبارەت بە کۆرۆنا و دۆخی مەترسیداری لە عێراق هۆشداری دەدەن
پەیامی کورد ... تەندرووستی جیهانی سەبارەت بە کۆرۆنا و دۆخی مەترسیداری لە عێراق هۆشداری دەدەن
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی هۆشداری له قه‌یرانی گه‌وره‌ی ته‌ندرووستی له عێراقدا و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا رووی له‌زیادبوونه.
نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، ژماره‌ی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان رووی له‌زیادبوون كردووه، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانیه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌مزوانه ببێته هۆكار بۆ دروستبوونی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ته‌ندرووستی، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستاش عێراقیه‌كان له‌ژێر ركێفی ئه‌و ڤیرووسه‌دان و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیش نین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته به‌ر به گردبونه‌وه و كۆبوونه‌وه بگیرێت و هاوڵاتیانیش له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان له‌ماڵه‌كانیان ده‌مامك به‌كاربهێنن، چوونكه ته‌نها خۆپارێزی تاكه هۆكاره بۆئه‌وه‌ی به‌ر له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیرووسه بگیرێت.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باسی لەوەشکردوە، ململانێكانی ماوه‌ی رابردوو زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندرووستی درووستكردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ندرووستی عێراق توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداره، پێویستیشه رێكاری به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌ر به درووستبوونی قه‌یرانی ته‌ندرووستی بگیرێت.
نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی ته‌ندرووستی ئاشكراشیكردوه، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا ڕووی له‌زیادبوون كردوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، رێكاره‌كانی خۆپارێزی كه‌مكراونه‌ته‌وه و هاووڵاتیانیش كه‌متر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزین، له‌ئێستادا به‌جۆرێك دۆخه‌كه رووی له هه‌ڵكشان كردوه كه له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به‌رێژه‌ی ٩٨% ژماره‌ی تووشبوان و حاڵه‌ته‌كانی گیان له ده‌ستدان روویان له‌زیادبوون كردوه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندرووستی و ژینگه‌ی عێراق، ١٨٤ هه‌زار و ٧٠٩ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه، له‌نێویاندا شه‌ش هه‌زار و ٣٦ گیان له ده‌ستدان هه‌یه، هه‌روه‌ها ١٣١ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.