TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستی عێراق: ١٢٥ خۆپیشاندەر لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون

Navas Jan
Admin
📅 30 Temmuz 2022 19:50

پەیامی کورد... تەندروستی عێراق: ١٢٥ خۆپیشاندەر لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون

بە پێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو بریندارانە گەیشتووەتە ١٢٥ کەس، کە ئێستا لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.

لەبارەی ڕەوش و ژمارەی بریندارەکانەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق دووبارە ڕاگەیەندراوێکی تری بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو بریندارانەی کە لەلایەن دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی گەیشتوون گەیشتووەتە ١٢٥ بریندار. کە ١٠٠ کەسیان خەڵکی مەدەنین و ٢٥ کەسیشیان سەربازین.

شایەنی باسە وەزارەتی تەندروستی دووپاتی کردەوە سەرجەم دامودەزگاکان و کارمەندانی تەندروستی لە ئامادەباشیدان و هەموو ڕێکارێکی پزیشکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی برینداران دەکرێت.

Paylas: