TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستیی جیهانی: لەوەتەی ڕوانگە کردنی ئۆمیکرۆن، نیو ملیۆن کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

Navas Jan
Admin
📅 10 Şubat 2022 14:33

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: لەوەتەی ڕوانگە کردنی ئۆمیکرۆن، نیو ملیۆن کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لەوەتەی ڕوانگە کردنی "ئۆمیکرۆن" لە ساڵی ڕابردوودا، گیانلەدەستدانی نیو ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمار کراوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی خۆی لەو ژمارە زۆرەی مردن بەهۆی کۆڕۆنا ڕاگەیاندوە، لەوەتەی گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن" ڕوانگە کراوە. بەگوێرەی سایتی "بی بی سی" عەرەبی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی ڕووداوەکان لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی "عەبدی مەحموود" ڕای گەیاندووە، ئەو ژمارەیە "لەسەرووی کارەساتە"، بە شێوەیەک ئەو گیانلەدەستدانانە تۆمارکراون سەرەڕای بوونی ڤاکسینی کاریگەر.

بەرپرسێکی دیکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەناوی "ماریا ڤان کیرکۆڤ" وتی: ژمارەی مردنەکان لە هەموو جیهاندا بە درێژایی 5 هەفتە لەسەر یەکتری بەرز بووەتەوە. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختی کردەوە کە نیشانەکانی ئۆمیکرۆن کەمتر مەترسیدارتر بەراورد بە گۆڕاوەکانی پێشوو، بەڵام هێشتا ئەو گۆڕاوە مەترسیدارە و، لەوەتەی دۆزینەوەشی چەندین ڕەچەڵەکی دیکەش دۆزراونەتەوە.

Paylas: