تەندروستی جیهانی: ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەرەو جێگیربوون دەچێت
پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەرەو جێگیربوون دەچێت
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، لەئێستا دەستی كردووە بە جێگیر بوون.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لەماوەی هەفتەیەكدا و لە 16 بۆ 22ی ئەم مانگە 4 ملیۆن و 500 هەزار توشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون، لەكاتێكدا هەفتەی پێشتری 4 ملیۆن و 400 هەزار تۆمار كرابوون.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە ژمارەی توشبووانی تۆمار كراوە و بەرەو جێگیربوون و پاشەكشە دەچێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام و بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبوویەوە.
رێكخراوەكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، بەڵام ژمارەی گیان لەدەستدان جیاوازییەكی ئەتۆی نەبووە و لە هەمان ماوەدا 68 هەزار حاڵەتی مردن تۆمار كراوە و هەفتەی پێشتری 66 هەزار بووە، هەروەها ژمارەی گشتی توشبووان 214 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 400 هەزار كەس.