تەندروستیی جیهانی یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەگۆڕێت
پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەگۆڕێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، وڵاتانی جیهان ڕەزامەندییان داوە لەسەر گۆڕانکاریکردن لە یاساکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە جیهاندا، کە پێی دەگوترێت ڕێوشوێنە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان.
ڕەزامەندیدان لەسەر ئەو گۆڕانکارییە لەمیانی کۆبوونەوەیەک بۆ پێداچوونەوەی ڕۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هات، ئەمەش دوای گیانلەدەستدانی نزیکەی 15 ملیۆن کەس بە پەتای کۆرۆنا.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە وڵاتانی ئەفریقا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەخنەیان لە ڕۆڵی ڕێکخراوەکە گرت.
گۆڕانکارییەکان لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت و وڵاتانی ژاپۆن و یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتیی دەکەن، بەمەبەستی چاکسازی و فراوانکردنی ڕێوشوێنەکانی تەندروستیی جیهانی، هەروەها دیاریکردنی پابەندییە یاسایییەکان بۆ وڵاتانی جیهان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو هەنگاوەی بە «دەستکەوتێکی گەورە» ناو برد.